سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتن

به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌


 لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ خاڵیین له‌ هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزه‌كانی ئیتیحادی.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ رێككه‌وتووین هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه‌ ئه‌منییانه‌ نه‌هێڵین كه‌ تیرۆریستان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیرۆریستان له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق دزه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه‌یان به‌و راده‌یه‌ نییه‌ و جێی نیگه‌رانییه‌كی زۆر نییه‌، چونكه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان توانای راوه‌دوونانی تیرۆریستانی هه‌یه‌.

Peywendîdar

Nûtrîn Vîdyo

COVID-19
Cases
107,933
Mirin
13,295
dîsadîtin
103,011
Cases
675,982
Mirin
13,311
dîsadîtin
623,337
Cases
112,372,430
Mirin
2,487,807
dîsadîtin
87,879,456