فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چەند شوێنێکی باڵەکایەتیان كرد
22/1/2021 - 15:18
پاشنیوەڕۆ ئهمرۆ ههینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە جانگییەکانی تورکیا بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە، سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد.
گووتیشی: لە گوندی کیکان فڕۆکەکان بۆردوومانی هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵی، ئاژەڵدارێکی گوندی ئازادی کردووە و نزیکەی 250 سەر مەڕ و بزن و کاوڕی لەناو چوونه.
ئێستاش فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی باڵەکایەتی دەسوڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاووڵاتیان و گوندنشینان دروستکردووە