کوردستان تیڤی
ڕاستەوخۆ
هەواڵەکان
کوردستانجیهانهەواڵ و چالاکییەکانی پ.د.ک
ئابووری
تەندروستی
هەمەڕەنگ
زانستتەکنەلۆژیاژینگەکولتوور و هونەر
وەرزش
دۆکیومێنتاری
بەرنامەکان
خشتەی پەخش (EPG)ڕاستەوخۆ
دراما
بیروڕا
ڕیپۆرتاژ
مەڵتیمیدیا
ترەمپ پلانە نوێیەکەی دژی ئێران ئاشکرا دەکات
گوێ بگرە0:00
0:00
قەبارەی دەق
کوردستان تیڤی

دەزگای ساتەلایتی کوردستان بۆ هەواڵ، بەرنامە و ڕاستەوخۆ.

دەربارە

دەربارەی کوردستان TVتیمی ئێمەمێژووی کەناڵکار لەگەڵمان

خزمەتگوزارییەکان

ئابووریژیانبەرنامەکانڕاستەوخۆ

یاسایی

مەرج و بەندەکانپرسیارە باوەکانپەیوەندیمان پێوەبکەڕیکلام
کوردستان TV لە هەموو شاشەیەکداکوردستان TV لە هەر کوێیەکدا ببینە
App Store — iOSGoogle Play — Android
مافی لەبەرگرتنەوە ٢٠٢٦ کوردستان تیڤی. هەموو مافەکان پارێزراون.
سەرەکیهەواڵڕاستەوخۆڤیدیۆ
بڵاوکردنەوە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ترەمپ پلانە نوێیەکەی دژی ئێران ئاشکرا دەکات

Kurdistan TV⁦15-07-2026 04:56⁩
پوختە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی زەمینی لە ناوخۆی ئێران کرد، کە ڕەنگە لەلایەن لایەنێکی سێیەم...

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی زەمینی لە ناوخۆی ئێران کرد، کە ڕەنگە لەلایەن لایەنێکی سێیەمەوە و لە جیاتی واشنتۆن جێبەجێ بکرێت.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (فۆکس نیوز) لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بیرۆکەی هەڵگیرسانی جەنگی زەمینی لەگەڵ تاران، ڕایگەیاند: من نامەوێت ئەو کارە بکەم، بەڵام هەندێک جار پێویستی بە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دەبێت. ئەوەی لە لێدوانەکانیدا سەرنجی چاودێرانی ڕاکێشا، ئاماژەدان بوو بە هەبوونی "لایەنی تر" کە دەتوانن ئەم ئەرکە سەربازییە لە جیاتی ئەمریكا بگرنە ئەستۆ، بەبێ ئەوەی بە ڕاشکاوی ناوی ئەو لایەنە یان وڵاتانە ئاشکرا بکات، ئەمەش جۆرێک لە تەمومژی سیاسی و سەربازیی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

بە بڕوای شیکەرەوە سیاسی و سەربازییەکان، مەبەستی سەرۆکی ئەمریکا لەو لایەنانەی کە ئامادەی هێرشی زەمینین، ڕەنگە هاوپەیمانە ناوچەییەکان یان هێزە ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارەکانی دژ بە تاران بن کە واشنتۆن پاڵپشتییان دەکات، ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ ستراتیژیەتی گوشاری زۆر و گورزی ئاسمانیی پەیڕەو کردووە، بەڵام باسکرنی جەنگی زەمینی، ململانێکان دەباتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارتر.

جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە واشنتۆن نایەوێت ڕاستەوخۆ سەربازەکانی بخاتە ناو جەنگێکی زەمینی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە حکوومەتی ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی هاوبەشەکانییەوە تێچووی جەنگەکە کەم بکاتەوە و فشاری مەیدانی بۆ سەر ناوخۆی ئێران زیاد بکات.

لە بەشێکی تری ئەم هاوکێشەیەدا، ناوی دوورگەی خارك وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی هەر هێرشێکی زەمینی یان دەریایی دەبیسترێت، ئەم دوورگەیە ناوەندی هەرە گرنگ و سەرەکیی ئێرانە بۆ هەناردەکردنی نەوت و هەر جۆرە دەستبەسەرداگرتن یان پەکخستنێکی ئەم پێگەیە، دەبێتە هۆی داتەپینی تەواوەتیی ئابووریی تاران.

شیکەرەوەکان پێیانوایە کە هێرشی زەمینیی سنووردار بۆ سەر کەناراوەکانی باشووری ئێران و دوورگە ستراتیژییەکان لە کەنداو، دەبێتە گورزێکی کوشندە کە حکوومەتی ئێران توانای بەرپەرچدانەوەی نابێت.

ئەم هەڕەشانەی ترەمپ پەیامێکی ڕاشکاوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەن هەموو بژاردەکان بەکاربهێنن بۆ کۆتاییهێنان بەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی ئاسایشی وزە و دەریاوانیی نێودەوڵەتی بوونەتەوە لە ساڵی 2026دا.

Kurdistan TV⁦15-07-2026 04:56⁩

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی عێراق دەنگۆی قەرزکردنی 16 ترلیۆن دینار بۆ کورتهێنانی بودجە ڕەتدەکاتەوەهەواڵەکان1 کاتژمێر لەمەوپێشحکوومەتی عێراق دەنگۆی قەرزکردنی 16 ترلیۆن دینار بۆ کورتهێنانی بودجە ڕەتدەکاتەوەسوپای پاسداران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقییەوەهەواڵەکان5 کاتژمێر لەمەوپێشسوپای پاسداران: کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقییەوەترەمپ: شەڕ لەگەڵ ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت و نرخی بەنزین دادەبەزێتهەواڵەکان6 کاتژمێر لەمەوپێشترەمپ: شەڕ لەگەڵ ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت و نرخی بەنزین دادەبەزێتوەزارەتی فریاگوزاری: بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە لە سووریا 5 کەس گیانیان لەدەستداوەهەواڵەکان⁦29-10-2026⁩وەزارەتی فریاگوزاری: بەهۆی لافاو و بارانبارینەوە لە سووریا 5 کەس گیانیان لەدەستداوە

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای زیندانی و گەڕاندنەوەی 34 ملیار دینار بۆ دوو پەرلەمانتار دەرچووهەواڵەکان⁦29-10-2026⁩دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای زیندانی و گەڕاندنەوەی 34 ملیار دینار بۆ دوو پەرلەمانتار دەرچووبەرپرسێکی باڵای ئێران: قەتەر بیرۆکەی قبووڵنەکراوی هێناوە و لە پرسی ئەتۆمیدا نەرمی نانوێنینڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩بەرپرسێکی باڵای ئێران: قەتەر بیرۆکەی قبووڵنەکراوی هێناوە و لە پرسی ئەتۆمیدا نەرمی نانوێنینڕۆیتەرز: ئێران تاوتوێی ڕەشنووسێکی نوێی ڕێککەوتن دەکات کە لەلایەن قەتەرەوە پێشکەش کراوەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩ڕۆیتەرز: ئێران تاوتوێی ڕەشنووسێکی نوێی ڕێککەوتن دەکات کە لەلایەن قەتەرەوە پێشکەش کراوەئیسرائیل.. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نەتانیاهۆ براوەی هەڵبژاردنەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩ئیسرائیل.. بەپێی ئەنجامە بەراییەکان نەتانیاهۆ براوەی هەڵبژاردنەنەتانیاهو ڕاگەیاند کە سەرکەوتووەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩نەتانیاهو ڕاگەیاند کە سەرکەوتووەهاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا کەم بووەوە و هەناردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتە سفرڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست⁦28-10-2026⁩هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا کەم بووەوە و هەناردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتە سفر