د. زێباری لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ماددەکانی 117 و 121ـی دەستووری عێراقدا، ڕۆڵی سەرەکیی پەرلەمان لە یاسادانان و چاودێریکردنی ئەدای حکوومەت و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی بەرجەستە دەکات.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندیی نێوان کاراکردنەوەی پەرلەمان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراقی بەستەوە و ڕای گەیاند: "پەرلەمان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی خولی چوارەمی میکانیزمی پێداچوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ (UPR) بگێڕێت، بەتایبەت لە بوارەکانی مافی ژنان، مافی پێکهاتەکان، ئازادیی ڕادەربڕین و بەرپرسیارێتیی دامەزراوەیی."
لە کۆتاییدا د. دیندار زێباری جەختی کردەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان دەرفەتێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان پەرلەمان و حکوومەت لە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی پلانەکانی مافی مرۆڤ و نیشاندانی ئەنجامەکان لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا.







