ئەمڕۆ هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: کەشتییەکی زەبەلاحی نەوتهەڵگر دوای ئەوەی بە ڕێڕەوێکی سەرپێچیکاردا لە گەرووی هورمز تێپەڕیوە و تەقیوەتەوە، جەختیشی کردەوە کە ئەمە سێیەمین ڕووداوی لەو شێوەیەیە کە لە ئەمڕۆدا لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا تۆمار دەکرێت.
پێشتریش میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردبوو، لە ئاراستەی دەریاوە لە نزیک ناوچەی "سیریک" و "دوورگەی قشم"، دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی "فارس" بڵاوی کردەوە، دەکرێت دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە نزیک سیریک و دوورگەی قشم بیستراون، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هۆشداریدان بووبێت لەلایەن هێزە دەریاییەکانەوە بۆ سەر ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمز سەرپێچیی ڕێنماییەکانیان کردووە.







