ئەمڕۆ هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: "جەنگ لەگەڵ ئێران بەمزووانە کۆتایی دێت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی شەڕ، نرخی بەنزینیش دادەبەزێت.
سەرۆکی ئەمەریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هۆشداریی دایە ئێران و گوتی: "ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێمە دەمانەوێت گەرەنتیی تەواو بەدەست بهێنین لەسەر ئەوەی کە تاران بە هیچ شێوەیەک و هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات".







