وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، ڕوونکردنەوەی دا کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرپەرچدانەوە و خستنەخوارەوەی درۆنەکان جگە لە ئاسمانی مۆسکۆی پایتەخت و دەوروبەری و کۆماری تاتارستان، ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگاکانی تریشی گرتووەتەوە لەوانە: (بێلگۆرۆد، بریانسک، ڤۆرۆنیژ، ڤۆڵگۆگراد، کورسک، کالوگا، کۆسترۆما، ئۆریۆڵ، پێنزە، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، سمۆلێنسک، سامارا، ساراتۆڤ، تفێر، تولا و یارۆسلاڤڵ).
ئەم هێرشە بە یەکێک لە گەورەترین و بەرفراوانترین هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر قوڵایی خاکی ڕووسیا لە ماوەی جەنگەکەدا دادەنرێت.







