ئەمڕۆ هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لەسەر ڕێنماییەکانی بریکاری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی، بڕیار درا بە دابەشکردنی بەشە نەوتی سپی بۆ خێزانەکان لە پارێزگاکانی (بەغدا، فوراتی ناوەڕاست، باشوور، دیالە و واست) تەنیا لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی و پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بڕیارە هاوتەریبە لەگەڵ ڕێنماییە باڵاکان بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەکان، بەشە نەوتەکەش بە بڕی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێک دەبێت و بە درێژایی دوو مانگ و لە ڕێکەوتی (1ـی تشرینی دووەمی 2026)ـەوە جێبەجێ دەکرێت.







