ئەمڕۆ هەینی 30ـی تشرینی یەکەمی 2026، هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە بۆ پاڵپشتیکردنی حکوومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە توانیویەتی لە ناوچەی مەدینە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ئاسماندا تێکبشکێنێت و لەناوی ببات کە لەلایەن چەکدارانی حووسیی سەر بە ئێرانەوە هەڵدرابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشتریش عەرەبستانی سعوودیە چەندین جار چەکدارانی حووسیی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە لە ڕێگەی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هەوڵی بەئامانجگرتنی مەککە و مەدینە داوە، لە بەرامبەریشدا حووسییەکان بەردەوام ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردووەتەوە.







