ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای هەولێر بەتایبەت بۆ پرسی گازی ماڵان هیچ دڵەڕاوکێیەکیان نەبێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سنووری پارێزگاکەدا بەشی پێویست غازیان کۆگا کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی هاووڵاتییان.







