لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە وردی تاوتوێی دۆخی ئاوارە و پەنابەران و چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان کرا. هاوکات هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کۆچ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئاوارەکان.







