لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە دکتۆر مستەفا گۆران، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەمسا و سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆ ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی پرسی داهاتووی کۆچبەران کرا.
هاوکات لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر میکانیزمەکانی ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی قاچاخچێتی. هەروەها دۆسیەی بەردەوامیی هاوکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوارە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، بە جۆرێک کە بتوانرێت پێداویستییە مرۆییەکانیان دەستەبەر بکرێت.







