ئۆخنا خورێلسوخ، سەرۆکی مەنگۆلیا، ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووبەڕووی تۆمەتی گەندەڵی و هەڕەشەی دوورخستنەوە و لێسەندنەوەی متمانە بووەوە لەلایەن پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیەوە.
خورێلسوخ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووی تۆمەتی ناڕەوا و ناوزڕاندن بووەتەوە، هاوکات هۆکاری بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەیەوێت لە ڕێگەی دادگایی و ڕێکارەکانەوە ناوبانگی باشی خۆی بگەڕێنێتەوە.







