شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆبوونەوەی لوتکەی بریکس لە نیودەلهی له هیندستان ڕایگەیاند، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناکات و ژێرخانی ئابووری و سووته‌مه‌نی زیاتر په‌كی ده‌كه‌وێت.
شی لە گوتەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی "شینخوای" چینی بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگەیاندووە، لەگەڵ پەرەسەندنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداو، زیانه‌كانی شه‌ڕ هه‌ر له‌و سنوورانه نه‌ماون، به‌ڵكو په‌لی هاویشتووه بۆ هه‌موو جیهان و زیانی زۆری به خه‌ڵك گه‌یاندووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شەڕەی کە بە هێرشی ئەمریکی-ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، "خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناکات".
شی لە میانی لوتکەی ئەو گرووپەدا کە وڵاتانی وەک چین، ڕووسیا و ئێران لەخۆدەگرێت، زیاتر گوتی، "لوتكه‌ی بریکس پێویستە دژایەتی پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆییاندا بکات و بەشداری بنیاتنەرانە لە چارەسەرکردنی کێشە گەرمەکاندا بکات".
هەروەها داوای لە وڵاتان کرد دەسەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان بپارێزن .
سەبارەت بە پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی بازرگانی، سەرۆکی چین داوای لە وڵاتان کرد پشتیوانی لەو سیستەمە بازرگانییە فرەلایەنە بکەن کە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

1 وێنە







