ئەمشەو پێنجشەممە بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەكان لە گەرووی هورمز و رێگریكردن لە تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان و هێرشی نوێی حوسییەكانی یەمەن، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
ئەمشەو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بەڕێژەی 5.1% بەرزبووەوە و ئێستا بە 106.28 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بەرزبووەوە و رێژەی 4.89% نرخی هاتە سەر و ئێستا هەر بەرمیلێك بە 100.75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو ئەم كاتانە هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت نرخەكەی 100.75 دۆلار بوو.







