ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبارێت، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە هەندێک کاتیشدا بارانەکە بە شێوەی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت، هاوکات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری بارانبارین کەمتر دەبێت، و لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.
بۆ سبەی شەممە 21ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هاوکات تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری ئەگەری کەمێک نمەباران دەبێت. هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
ئەمڕۆ/ هەولێر: 26 | سلێمانی: 24 | دهۆک: 23 | هەڵەبجە: 27 | زاخۆ: 23 | چەمچەماڵ: 27 | گەرمیان: 32 | سۆران: 20 | پیرمام: 21 | حاجی ئۆمەران: 15
سبەی/ هەولێر: 27 | سلێمانی: 26 | دهۆک: 25 | هەڵەبجە: 27 | زاخۆ: 26 | چەمچەماڵ: 27 | گەرمیان: 32 | سۆران: 21 | پیرمام: 23 | حاجی ئۆمەران: 16






