وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەبێ دروستبوونی هیچ ڕووداو و پشێوییەکی ئەوتۆ بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا کاتژمێر 14:00 بە کاتی پاریس (13:00 بە کاتی گرینچ)، هێزەکانی پۆلیس تەنیا 27 کەسیان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستگیر کردووە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو کە لە هەمان کاتدا 217 کەس دەستبەسەر کرابوون، کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی گرژییەکان پێشان دەدات.وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا: 15 هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا کردووە و دۆخەکە ئارامە
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە نزیکەی 15 هەزار کەس لە سەرانسەری وڵاتدا بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆخی ئەمنی بە گشتی هێمن و لەژێر کۆنترۆڵدایە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا بەبێ دروستبوونی هیچ ڕووداو و پشێوییەکی ئەوتۆ بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تا کاتژمێر 14:00 بە کاتی پاریس (13:00 بە کاتی گرینچ)، هێزەکانی پۆلیس تەنیا 27 کەسیان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستگیر کردووە، ئەمەش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو کە لە هەمان کاتدا 217 کەس دەستبەسەر کرابوون، کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی گرژییەکان پێشان دەدات.







