ڕۆبیۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و خستنەڕووی بژاردە جیاوازەکان، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی فەرمی لەلایەن ترەمپەوە بۆ دەستپێکردنی هێرش یان هەڵمەتێکی نوێی سەربازی دژی تاران نەدراوە و دۆخەکە هێشتا لە قۆناغی هەڵسەنگاندندایە.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەگەری فراوانبوونی پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشکردنە سەر پێگە ستراتیژییەکانی ئێران لە میدیا جیهانییەکاندا بە چڕی باسی لێوە دەکرێت.







