ئەمڕۆ چوارشەممە 4ت تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت. لە دوای نیوەڕۆ بۆ کاتەکانی ئێوارە لە سنووری باشووری ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و باشووری پارێزگای کەرکووک نمەباران دەبارێت، هەروەها لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری بارانبارین لە سنووری ئیدارەی سۆران، ناوچە شاخاوییەکان، پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت.
کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند: پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
پلەی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 26 | سلێمانی: 25 | دهۆک: 26 | هەڵەبجە: 25 | زاخۆ: 26 | کەرکووک/گەرمیان: 28 | چەمچەماڵ: 26 | ئاکرێ: 26 | پیرمام: 22 | حاجی ئۆمەران: 19
بۆ سبەی پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، بەهۆی زیادبوونی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ، لە دوای نیوەڕۆوە ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت. بەپێی کەشناسی، بارانبارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دهۆک، ئیدارەی زاخۆ و سۆران زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر و لە شەودا شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
هەروەها بۆ سبەی پلەی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بە بڕی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 24 | سلێمانی: 23 | دهۆک: 22 | هەڵەبجە: 23 | زاخۆ: 23 | چەمچەماڵ: 24 | ئاکرێ: 23 | گەرمیان: 25 | پیرمام: 21 | حاجی ئۆمەران: 15







