بەپێی پلانی ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی ڕووناکی، بڕینی کارەباکە بە شێوەیەکی کاتییە و پێشبینی دەکرێت لە دوای کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە، کارەبای سەرجەم ئەو گەڕەکانەی پچڕابوون بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە.
ئەو گەڕەکانەی شاری هەولێر کە کارەبایان دەپچڕێت:

https://kurdistantv.net/ku/news/252212
بەهۆی بەردەوامیی کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە بەستنی پێوەرە زیرەکەکان و چاکسازی و نوێکردنەوەی تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ئەمڕۆ پێنجشەممە کارەبای نیشتمانی لە ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و چەند گەڕەکێکی سۆران و شەقڵاوە بە شێوەیەکی کاتی دەپچڕێت.
بەپێی پلانی ڕاگەیەندراوی پڕۆژەی ڕووناکی، بڕینی کارەباکە بە شێوەیەکی کاتییە و پێشبینی دەکرێت لە دوای کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە، کارەبای سەرجەم ئەو گەڕەکانەی پچڕابوون بە تەواوی ئاسایی ببێتەوە.
ئەو گەڕەکانەی شاری هەولێر کە کارەبایان دەپچڕێت:
(گۆڕانی ئەلبان، ڕزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، گۆڕان عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، ڕووناکی، مەنتکاوە).
هاوکات لە سنووری هەردوو قەزای سۆران و شەقڵاوەش، چەند گەڕەکێک بەهۆی هەمان پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەکەوە بە شێوەیەکی کاتی کارەبایان نابێت تا ئەو کاتەی کارە تەکنیکییەکان لە وادەی دیاریکراودا کۆتاییان دێت.