ئەمڕۆ شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026، عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار، تەرمی ئافرەتێک بە ناوی (ژ. ج. ع) کە لەدایکبووی ساڵی (2009)ـیە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بەهۆی خنکان بە پەت گیانی لەدەستدابوو.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، بە گوتەی کەسوکارەکەی، کچەکە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هاوکات هێزەکانی پۆلیس لەسەر هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.







