ئەمڕۆ شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک شوێنی جیاواز باران بە شێوەی لێزمە و هەورەبرووسکە دەبێت.
کەشناسیی هەرێم هۆشداری دا کە پێشبینیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری وەک (بەحرکە، خەبات، هیران، شەقڵاوە و کۆیە)، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک وەک (ئاکرێ، بەردەڕەش، بجیل و دینارتە)، لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هاوکات پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ 4 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 18، پیرمام 15، سلێمانی 16، هەڵەبجە 18، چەمچەماڵ 18، دهۆک 16، زاخۆ 16، گەرمیان 21 و حاجی ئۆمەران 8 پلە دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2026، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان هەوری تەواو بێت و نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکاندا تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام بێت، پاشان کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرمای سبەی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر 18، پیرمام 15، سلێمانی 16، هەڵەبجە 18، چەمچەماڵ 18، دهۆک 16، زاخۆ 16، گەرمیان 20 و حاجی ئۆمەران 7 پلەی سیلیزی.







