ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوهریی کرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.







