ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاند: "زۆر خەمبارم بە لەدەستدانی بەئازاری گیانی هاووڵاتییان لە تەقینەوە وێرانکەرەکەی کارگەی ستیل لە ئیزمیری تورکیا".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمار و گەلی تورکیا و خێزانی قوربانییان دەکەم".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، مەسرور بارزانی دەڵێت: "بیر و دڵم لەگەڵ سەرجەم ئەو کەسانەدایە کە بەهۆی ئەم کارەساتە دڵتەزێنەوە زیانیان بەرکەوتووە و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم".







