لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک لەگەڵ لیژنەی باڵای مۆلیدەکان لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بڕیار درا کە گۆڕانکاری لە خشتەی کارکردنی مۆلیدەکاندا بکرێت.
بەپێی بڕیارەکە، خشتەی نوێی کارپێکردنی مۆلیدەکان بەم شێوەیە دەبێت:
- لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە، مۆلیدەکان لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 9:00ـی بەیانی کار دەکەن، پاشان تا کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆ ڕادەگیرێن، دواتر لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆوە دووبارە دەخرێنەوە کار تا کاتژمێر 2:00ـی شەو و پاشان دەکوژێندرێنەوە.
- لە ڕۆژانی هەینی و شەممەش کە پشووی فەرمین، مۆلیدەکان لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ تا 2:00ـی شەو کار دەکەن.
لە بڕیارەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە مۆلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەم گۆڕانکارییە نایانگرێتەوە و پێویستە 24 کاتژمێر کار بکەن، واتە هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی بڕدرا، دەبێت ڕاستەوخۆ مۆلیدەکانیان کار بکەن و کارەبا دابین بکەن.







