بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش، ڕووداوەکە لە ڕێکەوتی 10 / 11 / 2026 لە گەڕەکی تەعجیلی نوێی سەر بە ناحیەی شەمامک ڕوویداوە، دوای ئەوەی برایەک لەسەر ناکۆکی و کێشەی کۆمەڵایەتی هەستاوە بە کوشتنی براکەی خۆی و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی ڕووداوەکەی بەجێهێشتووە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانیانەوە بەدواداچوونی ورد دەستی پێکرد و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانرا تۆمەتبار بە ناوی (ص ، ش ، ص) دەستگیر بکرێت و ڕادەستی یاسا بکرێت.







