ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، تاوتوێ کران.







