ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) بڵاو کردەوە، لە ئێستاشەوە پێشکەشکاران دەتوانن لە ڕێگەی بەستەری (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پێشکەشکاران بۆ دڵنیابوونەوە لە دەرچوونی ناوەکانیان، پێویستە بە بەکارهێنانی کۆدی تاقیکردنەوەکانیان ئەنجامەکەیان لە ڕێگەی لینکەکەوە وەربگرنەوە، هاوکات وەزارەت هۆشداری دەدات کە پێویستە وەرگیراوان لە ماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیانەوە بکەن، بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشەدا نامێنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەت بۆ کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، کە ساڵانە بە ڕێژەی (10 بۆ 20%) کەم دەکرێتەوە، ئەوەش بە مەبەستی لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
پێشکەشکاران لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە:
https://mhe-privatestudy.com







