ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو پاشنیوەڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، هاوکات ئەگەری پروشکەباران لەسەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت، پاشان لە دوای نیوەڕۆوە کەشوهەوا بەرەو پەڵەهەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 | سلێمانی: 15 | دهۆک: 16 | هەڵەبجە: 17 | زاخۆ: 17 | چەمچەماڵ: 17 | ئاکرێ: 16 | گەرمیان: 20 | پیرمام: 13 | حاجی ئۆمەران: 4
بۆ سبەی پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 18 | سلێمانی: 16 | دهۆک: 16 | هەڵەبجە: 18 | زاخۆ: 17 | چەمچەماڵ: 18 | ئاکرێ: 17 | گەرمیان: 21 | پیرمام: 14 | حاجی ئۆمەران: 6







