وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایانگەیاند، سەرجەم ڕەزامەندییە فەرمییەکان بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تەواو بوون و فەرمانی دابینکردن دەرچووە.
سەلیم روکابی گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند؛ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە فەرمی لە بڕیارەکە ئاگادار کراوەتەوە. گوتیشی "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی خۆیان تەواو بکەن بۆ ئەوەی بڕی تەرخانکراو وەربگرن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن."







