ههر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دیدارێکیان ئهنجام دا.
لە دیدارهکهدا، پەیوەندییەکانی ئەرمینیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، تاوتوێ کران.
هەردوولا بیروڕایان دەربارەی پەرەسەندنهکانی ناوچهکه گۆڕییەوە و جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان به شێوهیهکی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.







