بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی شۆفێرەکە بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە، خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا و دواتر تانکەرەکە وەرگەڕاوە.
شۆفێری تانکەرەکە ناوی (فوئاد ڕەمەزان)ە و تەمەنی 34 ساڵە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. لە ئێستاشدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارە پزیشکی و یاساییەکان، تەرمەکەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.







