ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11، هه‌ر لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی ئاووهەوا (COP31)لە ئەنتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بەتایبەتی لە بواری پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا، هه‌روه‌ها گرنگیی هەماهەنگیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا و هەولێر، له‌مباره‌یه‌وه، خرانه به‌ر باس.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونهوەکهدا ده‌رباره‌ی ڕەوشی ناوچەکە، هەردوولا داکۆکی‌یان لە بەردەوامیی هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.







