لەو سەردانەدا، سیدار بارزانی پرسە و هاوخەمیی قووڵی سەرۆک بارزانی بە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند، هاوکات لە خودای گەورە داوای کرد ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکارە تێکۆشەرەکەی ببەخشێت.
شایەنی باسە عەقید کارەیی بەرواری، وەک یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکان و هەڵگری مەدالیای بارزانی، بە درێژایی تەمەنی خەباتگێڕیی خۆی، خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان کردووە.







