ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، (1 تا 2) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
گەرمیان: 19°C | هەولێر: 17°C | دهۆک: 17°C | زاخۆ: 17°C | چەمچەماڵ: 16°C | هەڵەبجە: 15°C | سلێمانی: 14°C | پیرمام: 12°C | حاجی ئۆمەران: 9°C
بۆ سبەی هەینی 13ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
گەرمیان: 22°C | زاخۆ: 19°C | هەولێر: 18°C | دهۆک: 18°C | چەمچەماڵ: 17°C | سلێمانی: 16°C | هەڵەبجە: 16°C | پیرمام: 14°C| حاجی ئۆمەران: 9°C







