دەشتی عومەر عوسمان بندیان، باوکی کۆچکردوو لە پەیامێکدا بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە دەستخۆشی لە هەموو ئەو سەرکردە، بەرپرس، مامۆستا و هاووڵاتییانە دەکات کە بە ئامادەبوونیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەدا، یان لە ڕێگەی تەلەفۆن و پەیامەوە دڵنەواییان پێبەخشیون و ئاماژە بەوە دەکات کە "زیلان شەهیدی ڕێگای زانست و خزمەتکردنی نیشتمان بوو."
دەقی سوپاسنامەکەی باوکی قوتابییە کۆچکردووەکە:-
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
ڕێزدار سەرۆک مسعود بارزانی بە ناردنی پەیامی سەرەخۆشی بەڕێزیان
ڕێزدار کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناردنی نوێنەری بەڕێزیان و ئاراستەکردنی پەیامی سەرەخۆشیان .
سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و جێگری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ڕاگری کۆلێژی زانست بە ئامادەبوونی بەردەوامیان لە پرسەکەمان
بەرپرسانی حزبی و کارگێڕی و سەربازی و ئەمنی و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ و زانایانی ئایینی و کەسایەتیە کۆمەلایەتی و ئەکادیمیەکان و ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ستاف و پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان لەناوەوە و دەرەوەی ووڵات و خزمان و دۆستان و هەموو ئەو بەڕێزانەی ئامادەی مەڕاسیمی بە خاکسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو ( زیلان)ی کچم بوون یاخود بە پەیوەندی تەلەفۆنیان یا پۆست و بڵاوکراوەکانیان لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا هاوخەمی خۆیان پێڕاگەیاندین
پەیام و سەرەخۆشیەکانتان دڵفراوانیەکی زۆری پێ بەخشین و لە خەم و کۆستی گەورەی ئێمەتان کەم کردەوە .
لە ناخی دڵمانەوە ئەو پەڕی سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین لوتف و گەورەییتان نواند و منەتبارتان کردین
(زیلان) بە تەنها کچی من نەبوو کچی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم خەڵکی کوردستانە و شەهیدی ڕێگای زانست و زانیاریە لەپێناو بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەکادیمی بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان
لەکۆتایی دا تکاکارم لە یەزدانی بەخشندە (زیلان)ی کچم بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و پاداشتی خێری نزا و هاوخەمیتان بداتەوە و کوردستانمان بپارێزێت .
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْــهِ رَاجِــعُــونَ
باوکی قوتابی کۆچکردووە
دەشتی عومەر عوسمان بندیان
لە جیاتی بنەماڵە
٢٠٢٦/١١/١٥







