لەم بارەیەوە، بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: "لە کاتی بەسەرکردنەوە و پشکنینی کارگەکە لە عەلوەی سلێمانی، لیژنەکانمان بۆیان دەرکەوت کە خاوەنی کارگەکە بۆ دروستکردنی شەربەتی هەنار، هەناری خراپبوو و کەڕوکراوی بەکاردەهێنێت، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییە تەندروستییەکانە و زیان بە تەندروستی هاووڵاتییان دەگەیەنێت."
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دڵنیابوونەوە لە سەرپێچییەکە، دەستبەجێ بڕیاری داخستنی کارگەکە دراوە و دەست بەسەر تەواوی هەنارە خراپبووەکان و ئەو بڕە شەربەتەشدا گیراوە کە بەرهەم هێنرابوو، جەختیشی کردەوە کە خاوەنی کارگەکە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.







