لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتییانی قەزای هەریر، ناحیەی باسرمە و ناحیەی بالیسان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەوانەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان سەر بەو بریکارانەیە، ئەمڕۆ دووشەممە (2026/11/23) دەتوانن سەردانی بەنزینخانە دیاریکراوەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشە نەوتی سپیی خۆیان.
بەپێی بڕیارەکە، بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 32,000 دینار بۆ هەر خێزانێک دیاری کراوە، و دابەشکردنەکە لەم 4 بەنزینخانەیەدا بەڕێوە دەچێت:
بەنزینخانەی ڕەزگە
بەنزینخانەی سورسورە
بەنزینخانەی ڤانێس
بەنزینخانەی سەربار
لە ئاگادارییەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە مەرجە هاووڵاتی لە کاتی سەردانیکردنی بەنزینخانەدا کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیدا ببات تاوەکو بەشە نەوتەکەی پێ بدرێت.
بەرێوەبەرایەتیی نەوت و کانزای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا ئەوانەی کارتی ئەلیتکرۆنیان لەسەر ئەو بریکارانەیە کە ناویان هاتووە بۆ ئەمڕۆ دەتوانن نەوت وەربگرن:








