بەیاننامەی پارتی چاکسازی تورکمان
سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان
لە پەیوەندی بە لێدوانەکانی وتەبێژی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییە، پارتی چاکسازی تورکمان نیگەرانی خۆی لە هەر هەڵوێست و هەنگاوێک دەردەبڕێت کە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور بێت و ماف و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە.
ئێمە پێمان وایە پاراستنی کیانی دەستووری هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە سیاسی و نیشتمانییەکانی، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستانە.
لە پارتی چاکسازی تورکمان، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە دەستوور دەبێت تاکە سەرچاوە و بنەمای چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت. هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستوور، لەگەڵ بنەماکانی هاوبەشی و فیدراڵیزم ناگونجێت.
لە هەمان کاتدا، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکاتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.
پارتی چاکسازی تورکمان دووپاتی دەکاتەوە کە ماف و دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی هەموو پێکهاتەکانی کوردستانن و نابێت بکرێنە بابەتی مامەڵە و ململانێی سیاسی.
پاراستنی کیانی دەستووری هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی جێگیری نیشتمانیی ئێمەیە و پێشێلکردنی ماف و دەسکەوتەکانی هێڵی سوورە.
پارتی چاکسازی تورکمان
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦







