دەقی پەیامەکە:
پێکهاتەی تورکمان کە پێکهاتەیەکی سەرەکی هەرێمی کوردستانە و وەک پارتی گەشەپێدانی تورکمان، نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەم هەڵوێست و لێدوانانەی دەسەڵاتی ئیتیحادی بەغدا کە پێچەوانەی دەستوور و ماف و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانە و بە هەنگاوێکی مەترسیدار دەیبینین.
لێرەدا پشتیوانی خۆمان بۆ پەیامەکەی سەرۆک بارزانی ڕادەگەیەنین کە تەعبیر لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان دەکات بە گشت پێکهاتەکانەوە.
لەم کاتە هەستیارەدا پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان ریزەکانیان یەکبخەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم و دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.







