پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە هەیسەم ئەلزەحاف وەزیری لاوانی لیبیا کرد.
وەزیری لاوانی لیبیا، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی لیبیای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەشی بەوە دا کە خوازیارن لە ئایندەدا، کونسوڵخانەی لیبیا لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
سەرۆکی حکوومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ لیبیا دەربڕی.







