لە وەڵامی پرسیاری ئامانج ساڵح، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)دا سەبارەت بە ڕاگەیەنراوەکەی حکوومەتی فیدراڵی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: تووشی سەرسوڕمان بووین، چونکە ئەمە لەگەڵ ناوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانە ناگونجێت کە لەگەڵ بەغدا هەبووە.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە کرد: پێشتر پەیامی جیاجیایان بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور هەبوو، بە ڕاستی ئەمەی ئەمڕۆ جێی سەرسوڕمانە و قابیلی قبووڵ نییە.







