ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 | سلێمانی: 23 | دهۆک: 22 | هەڵەبجە: 23 | زاخۆ: 23 | پیرمام: 20 | ئاکرێ: 22 | چەمچەماڵ: 24 | گەرمیان: 25 | حاجی ئۆمەران: 14
سبەی چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە کاتەکانی بەرەبەیان تاوەکو دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، هاوکات ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ نمەباران بە ڕێژەی جیاواز دەبارێت، دواتر لە ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین لەسەر ئەو ناوچانە کۆتایی دێت. پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 | سلێمانی: 21 | دهۆک: 20 | هەڵەبجە: 22 | زاخۆ: 21 | پیرمام: 19 | ئاکرێ: 21 | چەمچەماڵ: 23 | گەرمیان: 25 | حاجی ئۆمەران: 13







