پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەیمەن بن تەوفیق ئەلموئەییەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوانی شانشینی بەحرەین کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای وەرزش و لاوانی بەحرەین، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.







