ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیی کردووە لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی وڵات و پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.








