دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەنیگەرانییەکی قووڵەوە، لێدوانی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقمان دژ بە هەرێمی کوردستان بیست، ئەم رێکارانە پێچەوانەی بنەماکانی سیستمی فیدراڵیین و پێشێلکردنی ماددەکانی دەستوورن، ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقیش لاواز دەکات و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان زیاتر دەخاتە ناسەقامگیرییەوە.
جەخت لەوە دەکەینەوە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە سەروەریی هەرێمی کوردستان بێت، نەک بەکارهێنانی زمانی هێز و سەربازیی، چونکە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات.
لەم هەلومەرجە سەختەدا، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بە هەڵوێستێکی هاوبەش و یەکگرتوو پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەن.
پەرلەمانتارانی کلدان سریان ئاشووری و ئەرمەن لە هەولێر و دهۆک







