ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2026، هوشیار زێباری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد و دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش کراوەتەوە، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و ببێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی پرسە ناکۆکی لەسەرەکان.







