ڕۆژی چوارشەممە، ۲۱ ئۆکتۆبری ۲۰۲۶، پرێزیدەنت مەسعود بارزانی، هەژدەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی لە شاری هەولێر کردەوە.
ئەم پێشانگایە کە لەلایەن دامەزراوەی میدیایی و کەلتووری «مەدا» ڕێکخراوە، بە بەشداری زیاتر لە ۴۰۰ دامەزراوەی چاپ و بڵاوکردنەوە و بە ئامادەبوونی پرێزیدەنت مەسعود بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاوی میوانان، کەسایەتییە سیاسی، کەلتووری و ئەکادیمییەکان و ڕۆژنامەنووسان، بە دروشمی «من کوردستانیم» دەستی بە کار کرد و بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ بەردەوام دەبێت







