ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2026، لە سنووری گوندی "ماوەرد" لە دەشتی هێرت سەر بە قەزای سیدەکان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری (پیکاب دێر) هەڵدێرا.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، سەرنشینێکی ئافرەت بریندار بوو، دوای گەیاندنیشی بۆ بەشی فریاکەوتنی سیدەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری پزیشکیی سەرەتایی، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەواو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کرا.







