دایکە سەوڵە نموونەیەکی باڵای ئارامگری، قوربانیدان و ئازاری گەلی کورد بوو، لە شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالدا 3 کوڕ و کچێکی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەنفال کران، هاوکات کچێکی دیکەشی لە گوندی "کانی عوبێد" بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە شەهید ببوو. ناوبراو پاش بەرگەگرتنی ئازاری قورسی زیندانەکانی نوگرەسەلمان و دبز، تەنیا بە دوو منداڵیەوە (محەمەد ئەحمەد غاڵب و جیهان ئەحمەد غاڵب) بە زیندوویی ڕزگاری ببوو.
بڕیارە ئەمشەو تەرمی خوالێخۆشبوو بگەیەنرێتەوە دەڤەری گەرمیان و لە مزگەوتی (حاجی جەمیل) لە قەزای ڕزگاری دابنرێت، هاوکات بەیانیی سبەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی (سیدە) بەڕێوەدەچێت.







